کوردستانی
زانکۆی سلێمانی خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تۆماری زانكۆی سلێمانی ئاگاداری قوتابیانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆی ناوبراو ده‌كاته‌وه، دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕینیان پێدەدرێت لە نێوان زانکۆ و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستمەکانی خوێندن لە رێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تۆماری زانكۆی سلێمانی ئاگاداری قوتابیانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆی ناوبراو ده‌كاته‌وه، دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕینیان پێدەدرێت لە نێوان زانکۆ و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستمەکانی خوێندن لە رێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی تۆماری زانكۆی سلێمانی رایگەیاند "دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕین لە نێوان زانکۆ و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت، به خوێندکارانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆكه ده‌درێت".
ئاماژە بەوەکراوە "پرۆسه‌كه رۆژی دووشەممە 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له‌ڕێگه‌ی لینکێکی تایبەتی ئۆنلاینه‌وه لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 15ـی تشرینی دووه‌می 2022 به‌رده‌وامده‌بێت".
باس لەوەشکراوە "پرۆسه‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی کۆنمرەی خوێندکار، کۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات، رەزامەندی هەردوو بەشەکە و تۆماری گشتی ده‌كرێت، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی دوازده‌یه‌می ساڵی خوێندنی (2021-2022) له ده‌رفه‌ته‌كه سوودمەند دەبن".
ئه‌و مه‌رجانه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی داواكه پێشكه‌شبكات:
1- پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتوویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەست ھێنابێت.
2- دڵنیابوون لە کریدتی خوێندکار بۆ بەشی داواکراو و کەمترین کۆنمرەی وه‌رگیراو لە بەشی دووه‌م لە سیستەمی زانکۆلاین.
3- خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووەمی رەتدەکرێتەوە.
4- لە دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی، خوێندکار بۆی نییە پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی دابەزین و شوێن گۆرین.
س،ر
س،ر