کوردستانی

ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکەوتنە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گولـلەیان لێدەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکەوتنە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گولـلەیان لێدەکەن
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر هەڵدەکەوتنە سەر ماڵێک و تەقەیان لێدەکەن، بەهۆیەوە ژنێک گیانلەدەستدەدات و کەسێکی دیکەش برینداردەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای خەبات ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و تەقەیان لێکردوون، لە ئەنجامدا  ژنێک گیانلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو چەکدارانە بە مەبەستی دزیکردن چوونەتە ماڵەکە، بەڵام کاتێک خەبەریان بووەتەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan