کوردستانی

رێكارە یاساییەكان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت كۆتایی هاتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكارە یاساییەكان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت كۆتایی هاتووە
مەودا میدیا-

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی  لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "كۆی گشتی قەرزەكانی حكومەت 962 ملیار دینارە و هەموو ئەو كەسانەی قەرزاری حكومەتن، بە رێكاری یاسایی قەرزەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە و نابەخشرێن".

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون بە راگەیاندنی پارتی وتووە ”شاسوار عەبدولواحید 43 ملیار و 750 ملیۆن دیناری لە حكومەت قەرز كردووە، هەروەها 38 ملیار و 700 ملیۆن دینار سوودی قەرزی هاتووەتە سەر بەرامبەر ئەو قەرزانەش لە حكومەتی كردوویەتی چوار موڵكی لە رەهن داناوە، موڵكەكانی بەمنزیكانە بەپێی یاسا دەخرێنە موزایەدەوە، هەرچەندە بایی ئەو قەرزە نین كە لەلایەتی، بەڵام بەپێی یاسا رێكاری پێویست لەگەڵ موڵك و ماڵەكانی دیكەشی دەگیرێتە بەر".

ئەوەشی خستە روو "هەموو رێكارە یاساییەكان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی لەلای بازرگان و سەرمایەدارەكانە گیراونەتە بەر و تا ئێستاش 65 موڵك كە لە رەهن دانراون، بە ناوی وەزارەتی داراییەوە كراون و لەم پرۆسەیەش بەردەوامین و لە هیچ قەرزێك خۆش نابین".

راشیگەیاند "كۆی گشتیی ئەو كەسانەی قەرزاری حكومەتن 156 كەسن و بڕی قەرزەكەشیان 962 ملیار دینارە".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب