کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی دابینكردنی ژیانێكی شایستەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی دابینكردنی ژیانێكی شایستەیە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق و وەفدێكی یاوەری و جەخت لە هەماهەنگی و بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو سەقامگیریی وڵات و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئامادەيبوو ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوەند و هەوڵەكانی یەكێتی كرد و وتی "یەكێتی پەرۆشی دابینكردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیرە بۆ هاوڵاتییان و لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆرمانداوە. دەبێت هەموومان پێكەوە لەپێناو داهاتووی وڵات كار بكەین و بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان نەكەینە قوربانیی ململانێ كەسی و حزبییەكان". 

وتیشی "دەبێت حكومەتی نوێ پارێزەری مافی هەموو گەلانی عیراق بێت و خزمەتگوزاری پێشكەشی هەموو تاكەكان بكات بەبێ جیاوازی".

ئێلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنی حزبەكە لە پرۆسەی سیاسیی عیراق و سەرخستنی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار هیوای خواست ئەمە هاندەرێك بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هەنگاونان بەرەو كاركردن بە ئاڕاستەی دەستوور".

هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردەوە، لە بوارەكانی دیپلۆماسی، بازرگانی و كەلتوری لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان.

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب