کوردستانی

بە نرخێكی کەم نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە نرخێكی کەم نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری کەرکوک دەستیپێکرد و بۆ هەر بەرملێک نەوت 30 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2022  لە 20 وێستگەی جیاواز دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی".

ئاماژە بەوەشکراوە " بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تەنها 30 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت"، بە پێچەوانەی شارەکانی هەرێمی کوردستان کە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 103 هەزار دینار وەردەگیرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan