کوردستانی

بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ سێشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی تاوە بارانی کەمی  پچرپچر لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم کە هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەل دەبێت, لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، پلەكانی گەرماش لەنێوان 15 بۆ 28 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەتی لەکاتەکانی بەیانیدا, پلەكانی گەرماش لەنێوان 21 بۆ 28 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب