کوردستانی
دوایین زانیاری لەبارەی ئاگری پاڵاوتگەکەی هەولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتەوە لە گوندی دۆڵە بەکرەی سەر بە ناحیەی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتەوە لە گوندی دۆڵە بەکرەی سەر بە ناحیەی قوشتەپە دوای چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی مادی زۆر کەوتووەتەوە و چەند تانکەرێکی بەنزین و نەوت سووتاون، هەروەها لیژنە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکاری ئاگرەکە".
س،ر