کوردستانی
بڕیاری دامەزراندن بۆ ئەم خوێندکارانە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی سێ یەکەمەکان داوا دەکات بە مەبەستی دامەزراندنیان.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە داوا دەکات لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانیان بۆ بنێرن.
ئاماژە بەوەکراوە، ناوی سێ یەکەمەکان بەپێی نوسراوەکە دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی عیراق بە مەبەستی دامەزراندنیان.
تائێستا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ساڵانی (2017 - 2018، 2018-2019، 2019 - 2020، 2020 - 2021) دانەمەزراون.
س،ر