کوردستانی

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بۆ ئەمساڵ قەیرانی غاز قابیلی قبوڵ نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بۆ ئەمساڵ قەیرانی غاز قابیلی قبوڵ نییە
مەودا میدیا-
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "داومانكردووە ئەو بەشە غازەی بۆ سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجەش دیاریكراوە زیاد بكرێت". راشیگەیاند "ئەگەر بۆ زستانی ئەمساڵ قەیرانی غاز دروست بێت قابیلی قبوڵ نییە".

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە رێگەی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بەدواداچوونی بەردەوام كراوە بۆ بەشە غازی پارێزگاكە و چەندینجاریش لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگا و لیژنەی تایبەتمەند هەوڵمانداوە گرێبەستەكەمان دەست بكەوێت و ئەو بڕەی بۆ سلێمانی دیاریكراوە زیادبكرێت".

باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئەوەی نەوت گرانەو كارەباش وەكو پێویست نییە و جگە لەوانەش نانەواخانەو چێشتخانەكانیش هەموویان غاز بەكار دەهێنن بۆ ئەوەش خواست لەسەر غاز زیاد دەكات لە وەرزی زستان، بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و لە هەڵەبجەش قەیرانی غاز دروست بێت، لە ئەنجومەنی پارێزگاوە قبوڵی ناكەین و قابیلی قبوڵ نییە".

لەبارەی ناردنی نەوتی سپی لە بەغداوە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی "بەڵێندراوە بڕی 15 ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی رەوانە بكرێت و بڕیاربوو پێش كۆتایی ئەم مانگە نەوتەكە بگات و لە ناوچە ساردەكان دابەشبكرێت بەڵام بەهۆی ئەو نرخەی دیاریكراوە هەندێك كێشە دروستبووەو هیوادارین بەزوویی ئەوەش چارەسەر بكرێت و ئەو نەوتەش دابەش بكرێت". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب