کوردستانی

لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەكان و نرخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەكان و نرخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەڵێت "هەرزانترین نرخی كارەبا لە هەرێمی كوردستانەو، بۆ پەرەپێدان و بەردەوامی پڕۆژەكانی كارەباش لە هەرێمی كوردستان ناچارین دەست بە وەرگرتنەوەی قەرزەكان بكەین ".

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاندووە "هاوبەشانی كارەبا زیاتر لە تریلیۆنێك و 261 ملیار دیناری وەزارەتی كارەبا قەرزارن و پێشتر چەندین ئاسانكاری كراوە بۆ دانەوەی قەرزەكان لەوانەش داشكاندنی لەسەدا 15ەو ئێستاش دەتوانرێت بە شێوازی قیست بدرێتەوە". باسی  لەوەشكرد "لە ئێستادا وەزارەتەكە بۆ ئەوەی بەردەوامی بەكارو پرۆژەكانی بدات ناچارە قەرزەكانی كۆبكاتەوە".

ئەوەشی وتووە "تەنیا لە سەدا 10ی داهاتی وەزارەتی كارەبا بۆ پرۆژەكانی وەزارەتە و ئەوەی دیكەی دەچێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی".

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاشكراشیكردووە "هەرزانترین نرخی كارەبا لە هەموو جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە، كە لە قۆناغی یەكەمی هەر كیلۆ وات كاتژمێرێك بۆ ماڵان بە دوو سەنتە و  لە سیستەمی پریپەیدیش دەستكاری نرخی كارەبا نەكراوە و تەنیا سەری مانگ كرێی كارەباكە دەدرێت بۆ ئەوەش پێمان وایە هاوڵاتی كەمتر كارەبا بەكاردەهێنێت و سودەكەشی ئەوەیە كارەبا دەبێتە 24 كاتژمێر".

جەختی لەوەشكردووەتەوە " ئێستا بارودۆخی كارەبا باشە و لە هەندێك ناوچە 20 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوبەشان".


ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب