کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 3 كەسی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 3 كەسی راگەیاند
مەودا میدیا-

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی ورد و لەكارێكی پێكەوەیی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی - حكومەتی فیدڕاڵ ، سێ ئەندامی یەك خێزان دەستگیركران كە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوبوون".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردووەتەوە "لەپێناو دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی وورد، لەكارێكی پێكەوەیی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی / حكومەتی فیدڕاڵ ، سێ ئەندامی یەك خێزان دەستگیركران".

باسی لەوەشكردووە "دەستگیركردنیان بەماددەی 4ی تیرۆربووە كە داواكراوبوون لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربونەوەی تیرۆری نەینەوا ".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب