کوردستانی

گۆڕانكاری لە وەرگرتنی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانكاری لە وەرگرتنی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت
مەودا میدیا-

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردراوە ئەژماركردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەكانی (كوردی و عەرەبی) هەڵبوەشێَنرێتەوە و هەروەها سیستمی وەرگرتنی خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان گۆڕانكاری تێدا بكرێت و بكرێتە تاقیكردنەوەیەكی ستانداردی نیشتمانی.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵای كردو لە كۆبوونەوەكە ئەوە راگەیەندرا "بڕیاری ئەژماركردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەكانی (كوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام لەسەر ئەو خوێندكارانە جێبەجێدەكرێت كە لە ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 دا لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، واتە لەو ساڵەوە وانەی زمانی كوردی و عەرەبی لەقۆناغی دوانزەی ئامادەیی وەك سەرجەم وانەكانی دیكە لە سیستمی وەرگرتن ئەژمار دەكرێت".

لەبارەی وەگرتنی خوێندكارانیش لە زانكۆكان باس لەوەكرا "كار دەكرێت بۆ گۆڕینی سیستمی ناوەندی وەرگرتن، لە رێگەی هێنانەكایەی تاقیكردنەوەیەكی ستانداردی نیشتمانی بۆ وەرگرتن لەزانكۆ و پەیمانگەكان، كە تیایدا رەچاوی خولیاو ئارەزو و توانای داهێنان و بیركردنەوەی رەخنەگرانەو ئاراستەی پیشەیی خوێندكاران بكرێت و زانكۆكانیش بەشداربن لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرچووانی ئامادەیی لەسەر بنەما و پرەنسیپەكانی خوێندنی پەیوەندیدار ".

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە یەكخستن و رێكخستنی كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆكانی كوردستان كراو ئەوە راگەیەندرا "فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەت كار بۆ یەكخستنی كرێی خوێندنی بەشە هاوشێوەكان لەسەرجەم زانكۆكاندا بكەن".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب