کوردستانی

سەرۆكی هەرێم فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ هەزارو 659 كەس دەركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی هەرێم فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ هەزارو 659 كەس دەركرد
مەودا میدیا-

سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ هەزارو 659 كەس دەكردو راوێژكارێكی باڵای سەرۆكی هەرێمیش دەڵێت "لێخۆشبوونەكە بۆ ئەو كەسانەیە كە تاوانی گەروەیان نەكردووەو مەترسی نین بۆ سەر كۆمەڵگە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 كەس دەركرد كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە و زۆربەیان پێشتر فەرمانبەری سەربازیی حكومەت بوون. 

لەوبارەیەوە دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "بە فەرمانی سەرۆكی هەرێم لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 كەس دەركرا كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە".

دەشڵێت "ئەو كەسانە تاوانیان نەكردووە و مەترسی نین بۆ سەر كۆمەڵگە و زۆربەیان پێشتر فەرمانبەری حكومەت بوون و لە كارەكانیان دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش نەكردووە و بەوهۆیەوە تا ئێستا ئامادەی بەردەم دادگا نەبوون".

راوێژكارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی "ئەم كەسانە تاوانبارێك نین كە تاوانیان دژی مافی گشتی یان مافی تایبەتی كردبێت، سەرپێچییەكی ئیدارییان كردووە و هیچ مەترسییەك لەسەر كۆمەڵگە دروستناكەن".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب