کوردستانی
ئاسۆ مامەند: یەكێتی دانی بەخۆیدا گرتووە و لەمەودوا ئەو دۆخە قبوڵناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسۆ مامەند رایگەیاند "یەكێتی رازی نابێت بەو حوكمڕانیەی ئێستای كوردستان، لە كاتێكدا حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و دامەزراوەكانی دیكە بەپێی هەڵبژاردن و بەشداری هەمووانە ".
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2022 تیمی وتوێژكاری یەكێتی بەسەرۆكایەتی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەندامێتی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و د. میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی سەردانی مەكتەبی راگەیاندنیان كردو وردەكاری سەردانەكانیان بۆ لای لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بۆ گەیاندنی نیگەرانییەكانی یەكێتی سەبارەت بە تاكڕەوی سیاسی و حوكمڕانی خستەڕوو.
ئاسۆ مامەند، سەرۆكی تیمی وتوێژكاری یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان رایگەیاند "یەكێتی لەبەر بەرپرسیارێتی سیاسی و هەڵسەنگاندنی قۆناغەكان دانی بەخۆیدا گرتووەو لەبەرامبەر سیاسەتی خۆسەپێنیدا، بەڵام لەمەودوا ئەو دۆخە قبوڵناكات و بۆ هەر ئەگەرێكیش ئامادەیە و ئۆباڵی پێشهات و لێكەوتەكانی ئەم بارودۆخە لە ئەستۆ ناگرێت".
وتیشی "یەكێتی دەستكراوەیەو رێگەش نادات بەرژەوەندی تەسك زاڵبكرێت و بەژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەناوی جێبەجێكردنی یاساوە بكرێتە خزمەتی كەسی و ویستی حزبییەوە وەك ئەوەی بە لایەنەكانیان وتووە، لە كاتێكدا چەندین كەیسی یاسا شكێنیان پشتگوێ خستوەو تاوانباری چەندین ناوچەی تریان لای خۆیان داڵدە داوە، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوە بەرەیەكی بەهێز لەهەرێمی كوردستان دروستبكات و رێڕەوی بڕیاردان راستبكاتەوە."
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی تیمی وتوێژكار، سەرنج و روانگەی یەكێتییان روونكردەوەو تەئكیدیان كردوە "یەكێتی لەسەر بنەمای بەژەوەندی راستەقینەی خەڵكی كوردستان و حكومڕانییەكی خزمەتگوزار و شەفاف و دوور لە تاكڕەوی دەكاتە بنەمای دروستكردنی پەیوەندی سیاسی و هێزە كوردستانییەكان".
ك. م