کوردستانی

تێچووی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان زیاترە لە 187 ملیۆن دینار و کاتی تەواوکردنی دیارنەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تێچووی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان زیاترە لە 187 ملیۆن دینار و کاتی تەواوکردنی دیارنەکراوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی رایدەگەیەنێت کارکردن لە تونێلی دەربەندیخان بەردەوامی هەیە و لە 45% کارەکان تەواوبوون، ئاماژەی بەوەشکرد لە پلاندا هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا تونێلێکی دوو بەش لە دەربەندیخان دروستبکرێت.

فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی لەبارەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردن لە تونێلی دەربەندیخان بەردەوامی هەیە و لە 45% کارەکان تەواوبوون، ئەمجارە بەشێوەیەکی باش کارەکان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "قۆناغە سەختەکانی کار تەواوبووە و ئەوەی ماوە بە زووترین کات تەواو دەبێت، بەڵام ناتوانی کاتێکی دیاریکراو بڵێین، چونکە هەندێک کات ئەو ئامێرانەی کاریان پێدەکرێت رووبەڕووی شکان دەبنەوە، ئەمەش کاتی دەوێت بۆ چاکبوونەوە".

ئەوەشی خستەڕوو  "بە باشترین شێوە کارەکان کراوە لە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە، بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنی تونێلەکەوە هەردەوتوانرێت بەوشێوەیە نۆژەنبکرێتەوە، هەروەها لە پلاندا هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا تونێلێکی دوو بەش لە دەربەندیخان دروستبکرێت".

 بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی لەبارەی تێچووی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە وتی "تێچووی نۆژەنکردنەوەکە تونێلی دەربەندیخان 187 ملیۆن و 800 هەزار دینارە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە