کوردستانی

یەکەم فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ سێشەممە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2022 ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو نامەی دەست لەکارکێشانەوەمان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت ئەو دەست لەکارکێشانەوەیە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، هەروەها بەپێی مادەی 25 بڕگەی 2 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت زۆرینەی دەنگی ئەندامان بهێنێت لە دانیشتنێکی پەرلەمانیدا".

هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دەگەڕێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە