کوردستانی

نرخی ئەمپێری کارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی 10 دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئەمپێری کارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی 10 دیاریكرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی 2022 (58) دینار دەبێت, ئاماژە بەوەشدەکات نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (7) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبانی سلێمانی رایگەیاند "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/11/2022 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، بەپێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (58) دینار دیاریكرا كه‌ به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (130) بۆ (155) كاتژمێڕ كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (7) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات، هاوكات نرخی ئه‌مپێری شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریانكردووه‌".

ئاماژە بەوەکراوە "خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی تشرینی دووه‌م  له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ کاتژمێر (6:30 بەیانی بۆ 8ی به‌یانی).

باس لەوەشکراوە "پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە