کوردستانی
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژاردن بۆ چەند پۆستێك دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئادار، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە و سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیش دەڵێت پێنج كەس بۆ دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن.
فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا هەڵبژاردن بۆ كارگێڕەكانی مەكتەبی سیاسی دەكات".
ئاماژەی بەوەشكرد "فۆڕم دابەشكراوە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەوانەی خۆیان كاندید دەكەن بۆ دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەی ئەوانەی هەڵدەبژێردرێن پێنج كەس دەبن".
باسی لەوەشكرد "ئەگەر فریا بكەوین هەر ئەمڕۆ یان بەرپرسی مەڵبەندەكان یان لێپرسراوی مەكتەبەكان هەڵدەبژێرین، بەڵام ئەگەر كاتمان بۆ نەمایەوە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام دەدەین".