کوردستانی

بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی شوێنگرتنەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی شوێنگرتنەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-كاروان مەحمود

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2022 بەرەسمی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردو وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیش كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاوپەیمانی یەكگرتوو بوون دەڵێت "تائێستا بڕیارمان نەداوە لەبری پەرلەمانتارانی یەكگرتوو كاندیدەكانمان بۆ شوێنگرتنەوەیان بنێرینە پەرلەمان و لە داهاتووش لە كۆبوونەوەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەو پرسە یەكلایی دەكەینەوە".

محەمەد بازیانی، وتەبێَژی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ مەودا میدیا وتی "لە كاتی هەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان هەرسێ لایەنی یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی و بزاڤی چاكسازی و گەشە بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنمان كردو لیستی بەرەو ئیسڵاحمان پێكهێنا و بەپێی قانون دەبێت لەكاتی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو یەكێك لەو دوولایەنەی دیكە پەرلەمانتاران بۆ شوێنگرەوەی ئەوان دیاری بكەن بەڵام ئەمڕۆ بەرەسمی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو داوای دەستلەكاركێشانەوەیان كردووە و وەكو بزووتنەوەش تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی لەجێی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو كاندیدەكانمان بنێرینە پەرلەمان".

باسی لەوەشكرد "لە رۆژانی داهاتوو بزووتنەوەی ئیسلامی خوێندنەوەی خۆی بۆ ئەو پرسە دەكات و بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە دەدات، چونكە داواكارییەكەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو بۆ دەستلەكاركێشانەوەی ئەمڕۆ كراوەو نازانین سەرۆكایەتی پەرلەمان قبوڵی دەكەن یا رەتیدەكەنەوە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی دەكەین و دواتر بڕیاری یەكلا كەرەوە دەدەین".

جەختی لەوەشكردەوە "تا ئێستا بەرەسمی وەكو سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی رابەری بزوتنەوەش مامۆستا كامل حاجی عەلی هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی كاندیدەكانمان بنێرینە پەرلەمانی كوردستان". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە