کوردستانی

كارەبای سلێمانی پرۆژەیەكی گرنگ لە ناو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای سلێمانی پرۆژەیەكی گرنگ لە ناو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكات
مەودا میدیا-

كارەباى سلیمانی بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تێكەڵبوونی تۆڕی كارەبا و چارەسەركردنی ئەو جەنجاڵییەی لە تۆڕی كارەبای نیشمانی و مۆلیدە هەبوو لەناو بازاڕی شاری سلێمانی گۆڕانكاریكردو جەخت لەبەردەوامی هەوڵەكانیش دەكاتەوە بۆ چارەسەری ئەو دیمەنانەی پێشتر لەناو بازاڕەكان هەبووە.

ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسییەكانی جەنجاڵی و تێكەڵبوونی تۆڕی كارەبا و بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە ناوبازاڕی شاری سلێمانی تۆڕی كارەبای نیشتمانی و موەلیدەی ئەهلی چەند بازاڕێكمان گۆڕیوە".

رونیشیكردەوە "پرۆژەكە لەلایەن ئەندازیاران و تەكنیككارانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بەشی پلان و تەكنیك و هۆبەكانی چاككردنەوەی كارەبا ئامادەو جێبەجێكراو توانرا تۆڕی كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی، كە پێشتر بە شێوازێكی ناڕێك و ئاڵۆز بوووە و هەمیشە جێی مەترسیبوو بۆ سەر گیانی كارمەندانی چاكسازی كارەبا بەپلەی یەكەم دواتر بۆ خودی خاوەن دوكانەكان كە مەترسی دروستبوونی شۆرتی كارەبا و ئاگركەوتنەوەی لێ دەكرا بگۆڕدرێت". 

ئاشكراشیكرد "لە داهاتوودا سەرجەم بازاڕ و قەیسەرییەكانی دیكە كاری چاكسازیان تێدا دەكرێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە