کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات لەكاتی بینینی درۆن ئاگاداریان بكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات لەكاتی بینینی درۆن ئاگاداریان بكەنەوە
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی بەكارهێنانی ئامێری درۆن ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوەو داوادەكات ئەوانەی بەكارهێنەری ئەو ئامێرەن سەردانیان بكەن و داواشدەكات "هەر هاوڵاتییەك ئامێرەكەی بینی زانیارییان پێبدات".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت "بەمەبەستی رێكخستنەوەی مۆڵەت و رێكارەكانی بەكارهێنانی ( درۆن ) ئاگاداری سەرجەم بەكارهێنەرانی ئەو ئامێرە دەكەین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ تۆماركردنی ئامێرەكانیان و پێدانی رێنمایی لەسەر رێكارەكانی بەكارهێنانی". 

هۆشداریشداوە بەوەی "بە بەكارهێنانی ئامێری درۆن بەبێ مۆڵەت روبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و دەست بەسەر ئامێرەكەدا دەگیرێت".
ئاسایشی سلێمانی ‎سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دانیشتوانی شاری سلێمانی كردووەو لە هاوكاریكردنیان و پێدانی زانیاری و داواشدەكات "لەكاتی بینینی (ئامێری درۆن) دا پەیوەندییان پێوە بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 106ی بەڕێوەبەرایەتییانەوە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە