کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا
مەودا میدیا-

قایمقامی قەزای کەلار لەسەر داوای هاوڵاتییان و چالاکوانان نرخی گەراجەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل و کرێی پاسی کەمکردەوە کە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.

شەهاب ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار رایگەیاند "لەسەر داوای هاوڵاتییان و چالاکوانان پارکینگی بڕیاردرا، وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی 10 خولەک لەسەر شەقامەکان بێ بەرانبەر بێت و وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە هەزار دینار بۆ 500 دینار کەمکرایەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "پێشتر نرخی بەنزین بەرزبووەوە نرخی گواستنەوەی هاتوچۆی هاوڵاتییان لەناو شاری کەلار لە 500 دینارەوە بووە 750 دینار، بەڵام دوای ئەوەی بەشێکی باش بەنزین بۆ هێلەکان دابینکرا، هاوڵاتییان گلەیی ئەوەیان هەبوو کە پێویستە نرخەکە کەمبکرێتەوە، بۆیە ئەو بڕیارەش درا و وەکو رابردوو نرخەکە بووە 500 دینار".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە