کوردستانی
بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک بە تەوراس تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوه‌ی به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بە تەوراس برینداركردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوه‌ی به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بە تەوراس برینداركردبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌بوونی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن، كه تۆمه‌تبارێك به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بەتەوراس برینداركردبو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانیان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ، ت، أ) له‌دایكبووی 1983 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (31/405) له یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س.ر
س.ر