کوردستانی

وەرگرتنی پارە لەم کەسانە قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرگرتنی پارە لەم کەسانە قەدەغەکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بە فەرمی بڕیاری بۆ قەدەغەكردنی وەرگرتنی پارە لە قوتابییان و دایكان و باوكان لە لایەن قوتابخانەكانەوە دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر کە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکان کراوە تیادا هاتووە "لە هەندێك لە قوتابخانەكاندا، لەژێر ناوی جۆراوجۆر پارە لە قوتابییان و دایك و باوكان وەردەگیرێت بۆ (پەڕاو، تۆنەری پرێنت، بۆیاغكردن، هاتوچۆكردن)".

ئاماژە بەوەکراوە "بە هیچ شێوەیەك پارە وەرگرتن لە قوتابییان و باوكان و دایكان رێگەپێدراو نییە و دەبێت پەروەردەكان ئاگاداری قوتابخانەكان بكەنەوە، هەر سكاڵایەك لەسەر پارەوەرگرتن هەبێت، بە تووندترین شێوە رێكاری یاسایی لە بەرانبەر دەگرینەبەر".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan