کوردستانی

شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەردەوامی هەیە.

محەمەد كەلاری، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى رایگەیاند "بەپێی نوێترین گۆڕانکاری و پێشبینییە سەرەتاییەکان، ئەگەری هەیه لەنێوان رۆژانی 7 بۆ 9ی ئەم مانگه، شەپۆلێکی بارانبارینی باش زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوه".

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمە تەنها پێشبینییە و تائێستا نەچووەتە حاڵەتی جێگیربوون و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە