کوردستانی

بڕیاری دامەرزاندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری دامەرزاندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان درا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی بڕیاریدا بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەرجەم بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان و بەوەش وەزارەتی خوێندنی باڵا لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی كردووە داوادەكات زانیاری پێویست لەبارەی سێ یەكەمەكان بنێرن، ئەوانەی دانەمەزراون.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئیمزای توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لەسەرەو ئاراستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكان كراوە تێیدا هاتووە "ئاماژە بە نوسراوی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوسراوی ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی لە 10-10-2022 سەبارەت بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 5 رۆژی كاركردن لەدوای بڵاوكردنەوەی گشتاندنەكە زانیاری لەبارەی سێ یەكەمەكانی دانەمەزارو لە سەر ئاستی بەشەكانی زانكۆ حكومییەكان رەوانە بكەن".

باسی لەوەشكردووە "ناردنی ناوی یەكەمە دانەمەزراوەكان بەمەبەستی رەوانەكردنی ناوەكانیانە بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی بۆ ئەوەی كاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدرێت".

سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ دەرچووانی ساڵانی 2017 - 2018 تاوەكو 2022 دانەمەزراون و بەپێی زانیارییەكانیش ژمارەی ئەو خوێندكارانە نزیكەی 570 خوێندكارە كە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم و بەكالۆریۆسن.

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب