کوردستانی
شەڕە تەقەكەی حاجیاوا بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی رووداوێكی تەقەكردن لەبەردەم دادگای حاجیاوا لە سنوری ئیدارەی راپەڕینى سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو كەس كوژران و دووانی تریش برینداربوون.
سەرچاوەیەك لە ناو هێزە ئەمنییەكانی حاجیاوا كە ناوی لای مەودا میدیا پارێزراوە رايگەیاند "بەهۆی ئەو رووداوەی بەردەم دادگای حاجیاوا كە روویدا دوو كەس كوژراون و دووانی تریش برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەو شەڕەوە تا ئێستا هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".
ئەو شەڕە لە نێوان دوو بنەماڵە بووە لە بەردەم دادگای حاجیاواو هۆكارەكەشی كێشەی كۆمەڵایەتی بووە، لەماوەی رابردوودا لە گوندی بێتواتە هەمان كێشە دروستبووە لە نێوانیان.