کوردستانی

ئەو دادوەری بڕیاری دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەركردووە روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو دادوەری بڕیاری دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەركردووە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە رۆژی سێشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2022 بڕیاری دەستگیركردنی دەركرد بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دادوەری دادگاكەش دەڵێت "پێشتر دوو بۆ سێ جار تەبلیغمان كردووە بەڵام ئامادە نەبووە بۆیە بڕیاری دەستگیركردنمان بۆ دەركردووە".

حاكم هیمداد مەجید علی، كە دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگایی كۆیە یە فرمانی دەستگیركردنەكەی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەركردووە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە "هۆكاری بڕیاری دەستگیركردنەكە لەسەر شەقامی دووسایدی مام جەلالە و حكومەت پارەی بۆ تەرخان كردووە و بڕیاری چاككردنی داوە و دراوە بە بەڵێندەر و بەڵێندەر دەسبەكاربووە، كەچی شاسوار عەبدولواحید خێرا هاتووە دەڵێت، (من ئەو ئیشە دەكەم)".

باسی لەوەشكردووە "لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی كۆیە و قایمقامی كۆیە قسەم كردووە، دەڵێن هەر پڕۆژەیەك لە پڕۆژە تەواو نەكراوەكانی كۆیە شاسوار ئامادەیە تەواوی بكات با بێت ئێمە پێشوازی لێدەكەین. بەڵام ئەو دەچێتە پڕۆژەیەك كە پارەی بۆ دەرچووە و دراوە بە مقاول بەس بۆ لایڤ، هەتا سبەی ئەگەر مقاولەكە كاری تێداكرد بڵێت، نا ئەوە لە ترسی شاسوار دەستییان بەو ئیشەكرد، شاسوار فێری ئیستغلال بووە و ئیستغلال دەكات، لەبەرئەوە، ئیتر چەند جار ئاگادارمان كردووەتەوە و ئامادەنەبوو خۆی بدات بەدەستەوە لەبەرئەوە بڕیاری دەستگیركردنمان بۆ دەركردووە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب