کوردستانی

پشکی غاز بۆ شاری سلێمانی زیادکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشکی غاز بۆ شاری سلێمانی زیادکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ مانگی تشرینی دووەم 360 بار غاز دێت بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "بۆ مانگی تشرینی دووەم  360 بار ‌غاز دێت بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین".

ئاماژەی بەوەشکرد دابەشکردنەکەی بەمشێوەیە دەبێت:

- ناوشاری سلێمانی 185 بار 

- دەرەوەی شاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین 175 بار.

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەم مانگەوەیەک پشک زیادکراوە کە ئەویش لە ناوشاری سلێمانیدا دابەشدەکرێت هەربۆیە پشکی ناوشار بووەتە 185 بار".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan