کوردستانی

زانیاریی نوێ لەسەر جموجوڵەکانی داعش دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەسەر جموجوڵەکانی داعش دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ناوچەکانی سنووری ئیدارە گەرمیان بەردەوام لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرش دەکرێتە سەریان،  بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس دەڵێت "ئەم ماوەیە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش کەمیکردووە".

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەکە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش کەمیکردووە و ناوچەکە ئارامە، هەروەها هەماهەنگییەکی زۆرباشیش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق هەیە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس وتی "لە وەرزی سەرمادا چەکدارانی داعش هێرشەکانیان زیاتر دەبێت، بەڵام لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دانانی روناکی زیاتر لەو ناوچانەی کە مەترسی هێرشکردنە سەریان هەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب