کوردستانی

نرخی بەنزین و گازوایل دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین و گازوایل دادەبەزێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین و گازوایل دادەبەزێت، دابەزینەکە تەنها هەردوو جۆری نۆرماڵ و موحەسەن دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە نرخی گازوایل و جۆرەکانی بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن 50 دینار دادەبەزێت، بەڵام جۆری سۆپەر دانابەزێت".

بەپێی ئەو دابەزینە بێت، نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە 950 دینار، هەروەها بەنزینی موحەسەن دەبێتە 1125 دینار و نرخی گازیش دەبێتە 950 دینار. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan