کوردستانی

سێ كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سێ كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان داخران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێم رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە، سێ كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان لە شاری ھەولێر داخراون".

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت"لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچوونەكانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە مەبەستی ئاگاداربوون و چاودێریكردنی كۆمپانیاكانی ھاوردەكردنی دەرمان و پابەندبوونیان بە مەرج و رێنماییەكانی  KMCAسەردانی چەند كۆمپانیایەكی دەرمان كرا و لەو بەسەركردنەوە لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە شێوازی كاركردنیان و دەستخۆشی لە چەند كۆمپانیایەك كرا بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان و پابەندبوونیان بە گشت مەرج و رێكارە یاساییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بەجێهێنانی ئەرك و كارەكانیان بە شێوەیەكی رێك و زانستیانە".

باس لەوەشكراوە "ھەر لە میانەی ئەو بەسەركردنەوەیەدا سێ كۆمپانیای دەرمان بەھۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان داخران". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب