کوردستانی

فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە شنگال كردە ئامانج و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە شنگال كردە ئامانج و قوربانی هەیە
مەودا میدیا-

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە لە قەزای شنگال چەكدارێك كوژرا و دوو چەكداری دیكەش بریندار بوون.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022، كاتژمێر 18:25 خولەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لە گەڕەكی نەسڕ لە قەزای شنگال كردە ئامانج".

باسی لەوەشكردووە "بەهۆیەوە چەكدارێكی پەكەكە كوژراوە و 2 چەكداری دیكەش بریندار بوون".

ك. م
Qaiwan
Qaiwan