کوردستانی

ئاگادارییەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە "ژمارەیەك لە دەرچوانی پۆلی دوازەی ئامادەی كە پێشتر لە ئەنجامەكانیان نوسرابو (وردبینی دەكرێت)، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ناویان گەڕایەوە و لە ئێستادا دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بەپێی كۆنمرەكانیان وەربگرنەوە".

د. خەتاب ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە "ئەو دەرچوانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی كە پێشتر لە ئەنجامەكانیان نوسرابو وردبینی دەكرێت، لە ئێستادا بەپێی كۆنمرەكانیان ناویان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گەڕاوەتەوە و دەتوانن لە وێبسایتی regayzanko.com لە شوێنی وەرگرتنیان دڵنیا ببنەوە كە ژمارەیان نزیكەی هەزارو 300 وەرگیراوە".

وتیشی "داوا لەو دەرچووانە دەكەین لە هەفتەی داهاتو پەیوەندی بكەن بەو كۆلێژ و بەشانەی كە ناویان لێی گەڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی مامەڵەی خۆتۆماركردن ئەنجام بدەن".

بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون باسی لەوەشكردووە "لە ئایندەیەكی نزیكدا ناوی ئەو دەرچوانەش رادەگەیەنرێت كە لە رێگەی فۆڕمی راستەوخۆ داواكارییان پێشكەش كردبو بۆ وەرگرتنیان لەو كۆلێژ و بەشانەی كورسی بەتاڵیان ماوەتەوە، باسی لەوەشكردووە، تایبەت بە دەرچووانی خوێندنگە كوردییەكانی ناوچە دابڕاوەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەهەمان شێوە ناویان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی خوێندكاران و قوتابیانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە".

بۆ بەدواداچوونی ناوەكەت سەردانی ئەم لینكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بكە:

https://www.regayzanko.com


ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب