کوردستانی

قائیمقامی سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامی سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند "بەدواداچوون دەكەین بۆ ئەو دەنگۆیەی بڵاوكراوەتەوە بەوەی نەوت لە كۆگاكانی سلێمانی هەیەو دابەشنەكراوە و هەر بڕە نەوتێك هەبێت لەناو شاری سلێمانی دابەش دەكرێت".

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاند، "بە‌دواداچوون بۆ ئە‌و ھە‌واڵە‌ دە‌كە‌ین كە‌ وە‌زارە‌تی سامانە‌سروشتییە‌كان دە‌ڵێت نە‌وت لە‌ كۆگاكانی سلێمانی ھە‌یە‌ و دابە‌ش نە‌كراوە".  

باسی لەوەشكرد "هەر نەوتێك لە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان هەبێت دابەشدەكرێت، بەپێی پلانیش نەوتەكە لەناو شاردا دابەشدەكرێت". 

لەبارەی نرخی ئەو نەوتەی ئێستا دەدرێتە هاوڵاتیيان، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند "ھە‌وڵێكی زۆر ھە‌یە‌ بۆ چاوپێداخشاندنە‌وە‌ بە نرخی ئە‌و نە‌وتە‌ی لە‌‌ حكومە‌تی ناوە‌ند و وە‌زارە‌تی سامانە‌ سروشتییە‌كانە‌وە‌ بۆ ھاوڵاتییان دابین دە‌كرێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب