کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی بۆ یەكێتی ژنان: باوەڕی تەواومان بەماف و توانای ژنان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتیی ژنان دەکات.
لە پەیامەکەدا هاتووە "یەکێتیی ژنانی کوردستان لە ماوەی 33 ساڵی کارکردنیدا، رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و گەشەپێدانی تواناکانیان, وێستگەیەکی گرنگی پێگەیاندنی دەیان ژنی سەرکردە و کادری بەتوانا بووە کە بەشداری گرنگیان هەبووە لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا. ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕێکی پتەو و نەگۆڕی بە مافەکانی ژنان و تواناکانیان هەیە و بەردەوام داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئازادی و یەکسانی بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هیوادارم لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا بەهەمان رۆحییەتەوە لە هەوڵەکانتان لەپێناو بەدیهێنانی داوا رەواکانی ژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە کارکردن بەردەوامبن و ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین".
س.ر