کوردستانی

دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق - سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی عنكاوە لە شاری هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبيل گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی راسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستبەسەردا گرتنی".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای بەواداچوون و لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەید سادقەوە ئۆتۆمبيلەكە بدۆزریتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت ، دوای تەواو كردنی ڕێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگای ناوبراو لە شاری هەولێر دەكرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan