کوردستانی

وتنی گۆرانییەک لە قوتابخانەیەک وەزیری پەروەردەی هێنایە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتنی گۆرانییەک لە قوتابخانەیەک وەزیری پەروەردەی هێنایە دەنگ
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەدەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی وتنەوەی گۆرانییەک لە گۆڕەپانی قوتابخانەیەک لەلایەن مامۆستایەک و گریاندنی چەند قوتابییەک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "وتنەوەی سرودێک سەبارەت بە (دایک) لە یەکێک لە قوتابخانەکان چەند منداڵێک غەمبار دەکات، مەبەستی مامۆستا ئازیزەکان و ستافی قوتابخانە ئەوە نەبووە کە ئەو قوتابیانەی ئازیزێکی وەک دایکیان لە دەستداوە غەمبار بکرێن". 

ئاماژەی بەوەشکرد "داواکارم لەو جۆرە بابەتانە وردتربن و ئاگاداری ھەستی قوتابییەکانتان بن، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێرم راسپاردووە کە رێنوێنی بداتە کارگێری ئەو قوتابخانەیە کە ئەو حاڵەتانە لەبەرچاوبگرن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب