کوردستانی
رووداێکی هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4ی تشرینی دووەمی 2022 لە نزیک ناحیەی خان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا ماجیستا بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕا لەئەنجامدا یەکێک لەسەر نشینەکان بەناوی (سوبحی عومەر عەزیز) کە تەمەنی 45 ساڵە و دانیشتووی سپیەسەر سەر بە ناحیەی خان گیانی لەدەستدا و شۆفێر و سێ سەرنشینی دیکە برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی قەزای کفری چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەرمی ناوبراویش بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
س.ر
س.ر