کوردستانی

بۆ ماوەیەک کارەبای ئەم پارێزگایە نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەیەک کارەبای ئەم پارێزگایە نابێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بۆ ماوەیەک کارەبایان دەبڕێت بەهۆی راکێشانی هێڵێکی نوێی کارەبا بۆ وێستگەی سەیدسادق.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە "ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە و دەوروبەری دەکەینەوە، سبەینێ شەممە 5ی تشرینی دووەمی 2022  لە کاتژمێر 6:00 سەرلەبەیانی تا کاتژمێر 4:00 پاش نیوەڕۆ کارەبا لە تەواوی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نابێت".

بەڕیوەبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە "نەبوونی کارەبا بەهۆی راکێشانی هێڵێکی نوێی 132 کەی ڤی بۆ وێستگەی سەیدسادق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan