کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی هەشت ماتۆڕسکیل، ئەو تۆمەتبارە بە رەگەز عەرەبە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لە كە نێاو هەفتە بازاڕی كەلار (مەزادەكە) ماتۆڕسكیلیان دزرابوو، دوای لێكۆڵینەوەو چاودێری ورد توانیان تۆمەتبارێكی لە نەتەوەی عەرەب دانیشتووی گەڕەكی حەمرینی قەزای كەلار لەكاتی دزیكردندا لەنێو هەفتەبازاڕی كەلار دەستگیربكەن".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "كە دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە، كە پێشتر هەشت ماتۆرسكیلی لەهەمان‌ بازاڕ دزیوە، كە پێنج ماتوورسكیلیان لەجۆری سێ تایە بووە و سێ دانەی دیكەیان لەجۆری دوو تایە بووە و دواتر فرۆشتویەتی".

ئەوەش هاتووە "بەوتەی خۆی ئەم هەینیەش بە مەبەستی دزینی ماتۆرسكیل هاتووەتە ناو بازاڕی ناوبرا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندكراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب