کوردستانی
بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایدەگەیەنێت بڕی 5 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆیین له هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە و چه‌ند تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایدەگەیەنێت بڕی 5 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆیین له هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە و چه‌ند تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركران.
بەپێی راگەیاندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو سه‌ر به ئاژانسی پاراستن، توانیویانه ئه‌و تۆمه‌تبارانه و مادده هۆشبه‌ره‌كه ده‌ست به‌سه‌ردابگرن کە بڕەکەی 5 کیلۆ گرامە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران له رێكه‌وتی 2/3/2020 دوو تۆمه‌تباریان له بازگه‌ی بێخاڵ ده‌ستگیركردووه كه به بڕی جیاواز و دیاریكراو، مادده‌ی هۆشبه‌ریان له جۆره‌كانی حه‌شیش و كریستال پێ بووه له‌گه‌ڵ 3 هه‌زار و 9 دۆلاری ساخته.
ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو، كه ئێستا تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان لەگەڵدا دەکرێت.