کوردستانی
وردەکاری کوشتنی گەنجەکەی هەولێر لەلایەن براکەیەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لەلایەن برا 19 ساڵانەکەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە یازدە فیشەک کوژرا.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی (جێگر رێگر مستەفا) لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن براکەیەوە بە یازدە فیشەک کوژرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای کەمتر لە پێنج کاتژمێر تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا بە ناوی (ج، رێگر مستەفا) تەمەن 19 ساڵ، لە دوای لێکۆڵینەوە دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و چەک و چەند کەرەستەیەکی دیکەی قەدەغەکراو دەست بەسەرگیراوە کە بە هەردوو کوژراو و بکوژەکە بووە".
س.ر