کوردستانی

ئایا یاسای سەربازی زۆرەملێ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا یاسای سەربازی زۆرەملێ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای سەربازی زۆرەملێ تاوتوێ دەکات، ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان  دەڵێت "یاسای سەربازیی زۆرەملێ قورسە بۆ هەرێمی کوردستان".

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای سەربازیی زۆرەمڵێ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەرکار یان هەمواری ئەو یاسایە بکات، وتە شتێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان گونجاو نەبێت دەتوانێت دەستکاری بکات تیادا".

ئاماژەی بەوەشکرد "یاسای سەربازیی زۆرەملێ قورسە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە بەپێی یاساکە بێت بڕێک مووچە دەدرێت بەو کەسانە کە ئەمەش لە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە".

ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن خۆیان ناونووس بکەن لە سوپای عیراق و خزمەتەکەیان لەوێ تەواو بکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب