ئابووری

لەبارەی گۆڕینی دیناری عیراقی و لابردی سفرەكانی روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی گۆڕینی دیناری عیراقی و لابردی سفرەكانی روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا – كاروان مەحمود 

هەرچەندە پێشتر هەوڵێك هەبوو بۆ گۆڕینی دیناری عیراقی و كەمكردنەوە و لابردنی سفرەكانی بەڵام تا ئێستا ئەو هەنگاوە نەچووەتە بواری جێبەجێكرن و ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "لەم كاتەدا ئەو گۆڕانكارییە زیانی دەبێت و ناتوانرێت كاری لەسەر بكرێت".

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا وتی "گۆڕینی دیناری عیراقی و لابردنی سفرەكانی هەرچەندە پێشتر هەوڵێك لەوبارەیەوە باس كرا بەڵام لە ئێستادا كارێكی زەحمەتە و هەنگاوێكی ئاسان نییە".

باسی لەوەشكرد "بڕێكی زۆر پارەی نوێ لە جۆری 50 هەزار دیناری چاپكراوە و ئەگەر هەنگاوێكی لەوجۆرە بنرێت دەبێت سەرجەم ئەو پارانە بكشێنرێتەوە لە بازاڕەكان، ئەوەش كێشە دروست دەكات و هەنگاوێكی لەوجۆرە زۆر زەحمەتە لە ئێستادا".

ك. م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان