کوردستانی

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان باس لە كێشەی نێوان لایەنەكان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان باس لە كێشەی نێوان لایەنەكان دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆكی  فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "هەوڵ هەیە ئەو كێشانەی ئێستا لەنێوان لایەنەكان دروستبووە بەهۆی جیاوازی لە خزمەتگوزاری و دابەشكردنی داهات چارەسەر بكرێت".

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "لە رابردوو بۆ پێكهێنانی حكومەت رێككەوتن لەنێوان یەكێتی و پارتی و گۆڕان و پارتی هەبووە و ئەو رێككەوتنەش پێویستی بە جێبەجێكردنە بەڵام بەداخەوە وەكو پێویست هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی نەنراوە و لە ئێستاشدا جۆرێك ساردی و سڕی لەنێوان لایەنەكان دروستبووەو هەنگاو هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بووەتە هۆكاری ئەو سارد و سڕییە".

راشیگەیاند "بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە لە هەرێمی كوردستان زۆرێك لەو كشانە دروستبووە لەوانەش نایەكسانی لە جێبەجێكردنی پرۆژەكان و دابەشكردنی داهات بەپێی 57 بە 43 كە كێشەی بۆ مووچە دروستكردووە و بۆ ئەوەش هیوادارین ئەمساڵ پرۆژە یاسای بودجە لە هەرێمی كوردستان هەبێت و ئەكیشانە چارەسەر بكرێت و داهاتی هەرێمی كوردستان كۆبكرێتەوەو بەشێوەیەكی یەكسان دابەشبكرێتەوە بەتایبەت بۆ پرسی مووچە".

باسی لەوەشكرد "لەپێناو نەبوونی دوو ئیدارەیی یەكێتی لە رابردوو قوربانی زۆریداوە و ئومێد دەكەین دوو ئیداریی لە هەرێمی كوردستان دروست نەبێت و لەدانیشتەكانی داهاتوی لایەنەكان و ئەنجومەنی وەزیرانیش هەنگاو بنرێت بۆ چارەسەر ئەم كێشانە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan