کوردستانی
تەندروستی چەمچەماڵ وردەكاری رووداوی خۆكوشتنی دوو كچ ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ وردەكاری خۆی كوشتنی دوو كچ لە قەزای چەمچەماڵ ئاشكرا دەكات و دەڵێت "رووداوەكان لەماوەی 24 كاتژمێر بووە و لێكۆڵینەوەکان بەردەوامن".
شەریف عەبدولڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی 4ی تشرینی دووەمی 2022 كچێك كە لەدایكبووی 2002 بووە لە ناحیەی تەكیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە رێگەی خۆ خنكاندن كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
باسی لەوەشكرد "درەنگانێكی ئێوارەی ئەمڕۆش 5ی تشرینی دووەمی 2022 كچێكی تەمەنی 16ساڵ هێنراوەتە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ كە بەهۆی فیشەكەوە گیانی لەدەستداوە و بەڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووە یاخود فیشەكیان پێوەناوە و ئەم رووداوەش لە ناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ بووە".
ك. م

بیروڕا