کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌پێی ئامارێکی قایمقامییەتی سلێمانی مانگی 10ی ئه‌مساڵ ژماره‌ی سه‌ردانه‌كان و سه‌رپێچی و داخستنه‌كان به‌راورد به مانگی پێشتر زیادیانكردووه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی كه پێكهاتووه له 43 لیژنه، له مانگی 10ی ئەمساڵدا 8 هه‌زار و 942 سه‌ردانیان بۆ ماركێت و بازاڕ و كارگه‌كان و ئوتێل و خواردنگه‌كان و سیتی و ئارایشتگا و ته‌واوی شوێنی كاركردنه‌كانی سنووری سلێمانی كردووه و به‌دواداچوونیان بۆ نرخ و كوالێتی خۆراك و شمه‌ك كردووه.
به‌پێی راپۆرتی كۆتایی مانگ له مانگی رابردوودا 1323 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و ئاگاداركردنه‌وه داوە به خاوه‌نی شوێنكاره‌كان و 103 شوێنیش داخراون، هاوكات 18 شوێن دراون به دادگا و نزیكه‌ی 17 تۆن خۆراك و شمه‌كه‌ی نه‌شیاو ته‌له‌فكراون، هه‌ر له‌و مانگه‌دا بڕی 45 ملیۆن دینار سزای مادی سه‌رپێچیكاران دراوه.
به‌پێی ئاماری لیژنه‌كان ته‌واوی ژماره‌كان به‌راورد به مانگی پێشتری ئه‌مساڵ له سه‌ردان و سه‌رپێچی و داخستنه‌كان زیادیان كردووه.
س،ر

بیروڕا