کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەرزی سەرما دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سیی ماڵان نەکراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییش دەڵێت "هیچ وادەیەک دیارینەکراوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2022 ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا کێشەکان یەکلا نەبووەتەوە، چونکە بەپێی بڕیارەکە بێت لە ناوچە ساردەکانەوە نەوت دابەشدەکرێت، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەی بەشێک لە ناوچە ساردەکان بایکۆتیان کردووە و نەوتەکە وەرناگرن".
لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی ئازاد محەمەد وتی "بڕیارە وایە لەگەڵ بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان و پارێزگاری سلێمانی کۆبینەوە و دوا بڕیاربدرێت لەسەر دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان".
وتیشی "رۆژانە نەوت دێت بۆ سلێمانی و هەمووی عەمبارکراوە تاوەکو بڕیار لە دابەشکردنیان دەدرێت بەسەر هاوڵاتییاندا".
س.ر

بیروڕا