کوردستانی

لەبارەی راگرتنی هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی راگرتنی هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

باس لەوەدەكرێت بەهۆی خۆپیشاندانەكانی شاری مەریوان هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیراوە و بەڕیوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەڵێت "تا ئێستا هیچ گرفتێك بۆ هاتوچۆی بازرگانی دروست نەبووە".

شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند، تا ئێستا هاتوچۆی بازرگانی و شتومەك لە دەروازەی نێودەڵەتی باشمان بەردەوامی هەیە و هیچ كێشەیەك دروست نەبووە".

راشیگەیاند "شتومەك و خۆراك و پێداویستییەكانیش بەردەوام لە دەروازەكەوە دێتە هەرێمی كوردستان و هیچ رێگرییەك لەو دەروازەیە دروست نەبووە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan